A-PDF Office to PDF   

گۆرین بۆ PDF زۆر لە گرفتەکان چارەسەر دەکات، فۆرمەتێک کە بە هۆی ستاندارد بوون بە نیسبەت فۆرمەتەکانی وەک Docx هاسانتر دەتوانرێ بۆ بەرێوە بردنی کەڵکی لێ وەربگیرێ. A-PDF Office to PDF ناوی نەرمەواڵەیێکە کە توانای دایە هەتا فۆرمەتەکانی جۆراوجۆر و باو کە لە پاکەتی میکرۆسۆفت ئۆفیس دا هەن بە هاسانی بکا بە PDF.
doc، xls، ppt; docx، xlsx، pptx، pub، xml، xsn، vsd، vdx هێندێک لەو فۆرمەتانەن کە دەتوانین هێمای بۆ بکەین. قەبارەی سوک و دامەزراندنی خێرا و هاسان تایبەتمەندی تری ئەم نەرمەواڵەیەن.کەیفییەت لە گۆرین دا بە هەڵبژاردنی بەکارهێنەر دیاری دەکرێت و بەکارهێنەریش بە پێی ویستی جۆی دیاری دەکات کە بە پێویستی بە چ رادە کەیفییەتێک هەیە. هەر وەها گۆرینی هاوکاتی چەند فایل یارمەتی دەکات بۆ خێرا راپەراندنی کارەکان. بەم هۆیە کەڵک وەرگرتن لەم ئامرازە وێرای ساکار بوونی، لە خێرابوونیش دا رۆڵی گرینگ دەبینێ. هەر وەها ئەم پرۆگرامە پشتیوانی لە نووسخە جۆراوجۆرەکانی ئۆفیس دەکات.

Product Details:
License     : Serial
Publisher   : Click here
File size   : 26.6MB
File ver    : 5.6.0
File format : exe
Date Added  : Nov 28, 2011
Last viewed : Jan 07th 2016
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7
3D PageFlip for PowerPoint   

ئەمرۆ باوترین نەرمەواڵە بۆ درووستکردنی ئسلایدشۆیەکانی ئلێکترۆنی ئامرازی بەناوبانگی PowerPoint ـە کە لە ناو کۆئامرازی ئافیس دا گونجێندراوە. PowerPoint ئامرازێکی زۆر بەهێزه کە بە هەبوونی رواڵەتێکی ساکار و سەرنج راکێش، بەڵام بە ئیمکاناتێکی زۆرەوە، ویستی بەکارهێنەران بە تەواوی دابین دەکات. ئەم ئامرازە بە هەبوونی زۆر تەرحی ئامادە و هەروەها بوونی بژاردەگەل و فایلە زێدەکان یارمەتیدەرێکی زۆر بە خوڵقاندنی تەرحی تایبەت دەکات کە بێگوومان زۆر جێگای بایەخ پێدانن. بەم ئامرازە زۆر جیاواز لە بەرنامەکانی تر دەتوانرێ زۆر بە هاسانی پەرتووکی ئلێکترۆنیکی بە شێوەی ئسلایدی زۆر جوان و سەرنجراکێش درووست بکەن کە بتوانرێ وەکوو کتێبی ئاسایی لاپەرەکانی هەڵبدرێنەوە و بە چەشنی سێ رهەندی نیشان بدرێ.
بە بێ ئەوەی پێویست بێ کە بەکارهێنەر زمانی بەرنامە نووسی بزانێ یان بتوانێ بە فلاش کار بکات بە کەڵک وەرگرتن لەم ئامرازە و هەر وەها تێکنیکەکانی ناو PowerPoint، بەکارهێنەر دەتوانێ پەرتووک یان گۆڤاری ئلێکترۆنیکی بەرهەم بێنێ و هەر بە هەمان ئفێکتەکان بە شێوەی فلاش دەری بخات. لە دەرچوون دا بە فۆرمەتی فلاش پاشەکەوت کردن دەتوانێ بەرگری لە کۆپی کردنی بە بێ ئیزن بکات.

Product Details:
License     : Serial
Publisher   : Click here
File size   : 9.71 MB
File ver    : 2.0.0
File format : exe
Date Added  : 04.07.2011
Last viewed : Jan 07th 2016
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7
Corel PDF Fusion 1.14   

کۆمپانیاکانی گەورەی بەرهەمهێنەری نەرمەواڵەکان هەمووکات تێدەکۆشن بە پێشکەش کردنی ئامرازی جۆراجۆر و لە بوواری جۆراوجۆردا، هەتا بتوانن کڕیاری زیاتر رابکێشن. زۆربەی بەکارهێنەران کۆمپانیای Corel وەک بەرهەمهێنەری نەرمەواڵەی گرافیکی دەناسن، بەڵام زۆریش هەن کە نازانن ئەم کۆمپانیایە ئامرازی جۆراوجۆر پێشکەش دەکات، ئامرازەکانی چەند رەسانەیی پڕۆفیشناڵ, Winzip ی بەناوبانگ، نەرمەواڵەکانی ئیداری و کۆمپانیایەکان و...! نوێترین بەرهەمی Corel ئامرازێکە کە دەتوانێ زۆرتر بەکاربهێنرێت بە نیسبەت بەرهەمەکانیتری ئەم کۆمپانیایە. ئامرازێکی پووخت بۆ نیشاندان، گۆرین، چاپ و بە گشتی بەرێوەبەری تەواو بە سەر بەڵگەکانی پی دی ئێف کە بە Corel PDF Fusion ناسراوە.
ئەم بەرنامەیە تونایی نیشاندانی زیاتر لە ١٠٠ فۆرمەتی جۆراوجۆری هەیە،ئۆفیس بە گشتی، فۆرمەتی PDF فۆرمەتی XPS وفۆرمەتی بەکارهاتوو لە فۆتۆشاپ دا و دەیان بژاردەی تر کە نەرمەواڵەکانی تر ناتوانن ئەم کردارانە پێشکەش بە بەکارهێنەرانی خۆیان بکەن. توانایی رێکخستن، درووست کردنی بەڵگەی PDF و XPS بە یارمەتی پرینتێری مەجازی و گۆرینی هاوکاتی چەند فایل بە PDF دو تایبەتمەندی تری ئەم نەرمەواڵەیەن.

Product Details:
License     : Serial
Publisher   : Click here
File size   : 280 MB
File ver    : 1.14
File format : exe
Date Added  : 13.12.2011
Last viewed : Jan 07th 2016
System Requirements: Microsoft® Windows: XP / Vista / 7
Acme Photo ScreenSaver Maker   

ئەم نەرمەواڵە کەم قەبارەیە بۆ درووست کردنی سکرین سێروێر بە کار دەهێنرێ. بە دانانی وێنە لە تەنیشت یێک و زێدەکردنی ئێفکێت دەتوانن سێروێری زۆر سەرنجراکێش بخووڵقێنن.هەروەها بە دانانی مووزیک دەتوانن سێروێرەکان هێندەیتر سەرنجراکێش تر بکەن. کارپێکردنی ئەم ئامرازە زۆر هاسانە و بەکارهێنەری نوێکاریش دەتوانێ کەڵکی پێویستی لێوەرگرێ بە بێ ئەوەی کە شارەزایی لە بەکارهێنانیدا هەبووبێ. گونجاوی بەرنامە لە گەڵ فۆرمەتە جۆراوجۆرەکانی وێنە و هەروەها بوونی ٤٠ ئێفکێتی جۆراوجۆر بۆ وەجووڵە خستنی وێنەکان، ئیمکانی درووستکردنی سێروێری پریوات، ئیمکانی پێوەلکاندنی ئایکۆنی تایبەتی بۆ چوونەدەر و چەند تایبەتمەندیتر بە گرینگترین تواناییەکانی ئەم نەرمەواڵەیە دەژمێردرێن.

Product Details:
License     : Serial
Publisher   : Click here
File size   : 1.67 MB
File ver    : 2.52
File format : exe
Date Added  : Jun. 7. 2011
Last viewed : Jan 07th 2016
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7
FotoMix 9.2   

FotoMix نەرمەواڵەیێکی خۆراییە کە بە یارمەتی ئەو دەتوانن وێنە جۆراوجۆرەکان بە شێوەیێکی سەرنجراکێش مۆنتاژ بکەن و یان پشت وێنەکان بە دڵخوازی خۆتان دەسکاری بکەن و هەر وێنەیێکی کە خۆتان پێتان خۆشە لە گەڵی دا جێگۆرکێی پێ بکەن و یان لای بەرن. هەر وەها توانایی بچوک و گەورە کردنی وێنە، تێکەڵ کردنی چەند وێنە، و سووڕاندن و بڕینی وێنە و...هەیە. کارپێکردنی زۆر هاسانە و قەبارەیێکی زۆر کەمیشی هەیە.

Product Details:
License     : Freeware
Publisher   : Click here
File size   : 2.8 MB
File ver    : 9.2.7
File format : exe
Date Added  : July 26th, 2012
Last viewed : Jan 07th, 2016
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7